تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 17:37 Asia/Tehran
  • لە‌ هه‌رێم 32 توشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 797 توشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

وه‌زاڕه‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند،"ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 5844 پشکنینى کۆرۆنا له‌ هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئه‌نجامدا 797 توشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا تۆمارکراون."

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌ دوێنێوه‌ 465 توشبوى کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه‌ و 32 هاوڵاتى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.هه‌ر به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، تاکو ئێستا له‌ هه‌رێمى کوردستان، 61 هه‌زار و 703 که‌س توشى کۆرۆنا بوون، تیایدا 37 هه‌زار و 584 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌ و 2161 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سەرپەیڤ