تشرینی دووه‌م 30, 2020 20:17 Asia/Tehran
  • سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان تیرۆری زانا ناڤۆکیەکەی ئێران ئیدانە دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ھەڵوێستی خۆی سەبارەت بە تیرۆرکرانی زانا ناڤۆکییەکەی ئێران ئاشکرا کرد.

لە درێژەی ھەڵوێست دەربڕین و ئیدانە کرانی تیرۆری ناجوامێرانەی زانای بلیمەت و ھەڵکەوتەی ناڤۆکیی ئێران شەھید «موحسین فەخری زادە»  سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیش لە ھەنگاوێکدا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک ئەو کردارە تیرۆریستییەی سەرکۆنەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕووداوەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی شەھیدکرانی زنای ناڤۆکیی ئێرانی کردووەورایگەیاندووە: تیرۆرکردنى زاناى ئێرانى «موحسین فه‌خری زاده»‌ که‌ له‌ هێرشێکى چه‌کداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین.لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى سه‌رکردایه‌تى و گه‌لى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و خانه‌واده‌ى ئەو خوالێخۆشبووە ده‌که‌ین.

جێگای ئاماژەیە تیرۆریستە چەکدارەکان ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە»سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و لە زانایانی ھەڵکەوتەی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

سەرپەیڤ