گەشتی دیسانەوەی شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا
قوباد تاڵەبانی: به‌م نزیکانه شاندێکی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا بە مەبەستی وتووێژی زیاتر له ئاراستەی چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «قوباد تاڵه‌بانی» جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بریتانیا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: به‌م نزیکانه شاندێکی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا بۆ وتووێژی زیاتر له مەڕر چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان.
لەم پەیوەندییەدا قوباد تاڵه‌بانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: لە دیدارێکدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بریتانیا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، سوپاسی هه‌ڵوێستی بریتانیام کرد به‌رامبه‌ر ئاماده‌یی ده‌ربڕینی بۆ هاوکاری له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و ره‌تکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی پرسی بودجه‌و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێم وه‌ک کارتێکی سیاسی.
راشیگه‌یاند:ئه‌وه‌شم بۆ «جه‌یمس کلیڤه‌لی» وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بریتانیا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روونکرده‌وه کە، به‌م نزیکانه شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا بۆ وتووێژی زیاتر له مەڕ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان.