کانونی یه‌که‌م 24, 2020 18:26 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی نەوتی ھەولێر سێ کوژراوی لێ کەوتەوە

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی نەوتی ھەولێریان کردووە کە ئەمەش گیان لە دەست دانی سێ کەس و بریندار بوونی شەش کەسی لێ کەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٤ی دیسامبەر ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی پاڵاوگەی کۆمپانیای کار کەوتەوە کە لە ئەنجام دا سێ کەس گیانیان لە دەست داو چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەم پەیوەندییەدا وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەست داوە و ئەوانەشی بریندار بوونە، سەرجەمیان کوردن و کرێکاری کۆمپانیاکەن.

بەپێی لێدوانی وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، هۆکاری ئاگرەکە تاوەکو ئێستا نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان ھەتا ڕوون بوونەوەی چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوام دەبن .

سەرپەیڤ