شوبات 19, 2021 21:50 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندەکەی ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە ڕێگای یاساییەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی ھەرێمی کوردستان لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی گرفتەکان لە ڕێگای یاسای بنەڕەتیبیەوە پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دیداروھەردووک لا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و ئاسایشتییەکانی وڵات و کێشەی بوجەی ٢٠٢١ بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی وتووێژ بۆ چارەسەریی گرفتەکان بە پێی یاسای بنەڕەتی و ھەروەھا دابەش کردنی داھاتەکان پێداگری کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تاکە لەمپەری سەر ڕێگای پەسەند کرانی بوجەی ٢٠٢١ی عێراق، بەرھەمھێنانی نەوت و داھاتەکانی و ھەروەھا ئەو ڕادە نەوتەیە کە ھەرێمی کوردستان دەبێ ڕادەستی دەوڵەتی عێراقی بکات ھەتا دوابەدوای ئەمە پشکی ھەرێم لە بوجەی وڵات دیاری بکرێت.

بڕیار وایە پشکی ھەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا دیاری بکرێت و پاشان کاتی پەسەند کرانی بوجەی ئەم وڵاتە ڕوون بێتەوە.

دەوڵەتی عێراق لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زایینییەوە لە بەر کەم کرانەوەی دەگمەنی نرخی جیھانیی نەوت و پاش ئەوەش قەیرانی کۆرۆناو پشتبەستن بە داھاتی نەوت، بەرەوڕووی گرفتی زۆر بووەوە.

سەرپەیڤ