شەرمەزارکرانی ھێرشکردنەسەر د. غالب مەحموود
ھێرش بۆسەر د. غالب مەحموود پەرلەمانتاری گۆڕان ، رووبەڕووی شەپۆلی شەرمەزار کردن بووەتەوە .
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه ئه‌منییه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشکاره‌کان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی که به زووترین کات رووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه.
د. جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندووه، لایه‌نه ئه‌منییه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشکاره‌کان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی که به زووترین کات رووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌کات، هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێکدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێک بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشکردنە سەر ئەو پەرلەمانتارە دەکات، دەزگا ئەمنییەکانیشی راسپارد لێکۆڵینەوەی وورد لە رووداوەکە بکەن و هێرشبەران رووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، داواکارین حکومەتی ھەرێم دڵنیایی بداتە ھاووڵاتیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی پەرلەمانتاران و ھاووڵاتیانی کوردستان لەھەر دەست درێژی و توندوتیژیەک ،تاوانکاران ڕادەستی دادگا بکرێن و یاسا سەروەر بێت لە سزا دانیان.
فراکسیۆنی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشکردنە سەر د.غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمان ئیدانە دەکەن و داواکارن دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم بەخێرایی لێکۆڵینەوە لەو روداوەدا بکەن و بکەرانی بەسزابگەیەنن، جەختیش کراوەی پێشوتر هێزە ئەمنییەکان لەبونی هەڕەشە لەسەر ئەو پەرلەمانتارە ئاگادار کراونەتەوە.
ئێوارەی دوێنێ هەینی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەسلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایەسەر "غالب محەمەد" ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و بریندار کرا، دوای گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی سلێمانی لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.