وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد
«شێخ محەمەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی»، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە درێژەی گەشتەکەی بۆ وڵاتی عێراق لە پاش دیدارووتووێژی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای بەغدا، پێتەختی عێراقی بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان بەرەو «ھەولێر» بە جێ ھێڵا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممە ٢٤ی ئادار، «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی کرد لە «شێخ محەمەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی»، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر.
له میانەی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا کە «شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا» جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانیش ئاماده‌ی بوون، بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی و گرنگیی هاریکاری و هاوبه‌شی له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه نانەوە قه‌ته‌ر له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، دوایین پێشهاته‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڤیدی_١٩ و هه‌نگاوه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، مه‌ترسییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێکی دیکەی جێی سەرنجی ھەردووک لا تاوتوێ کرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی، بانگێشتنامه‌یه‌کی فه‌رمیی لە «شێخ خالید بن خه‌لیفه بن عه‌بدولعه‌زیز ئالی سانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ری لە بارەی سەردانی ئەو وڵاتە ڕادەست کرا و لە بەرامبەردا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش خواستی هه‌رێمی بۆ بره‌ودانی زیاتری پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات کرده‌وه.
ھەر لە دانیشتنەکەدا «نێچیرڤان بارزانی» ده‌ستخۆشی له ته‌واوبوونی ڕێکاره‌کانی کردنه‌وه‌ی کونسولخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌ولێری ناوەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش کرد.
«شێخ محەمەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی»، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی چوار شەممە بە پێی بانگێشتنی «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق گەییشتە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.