ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395456-ئاماری_نوێی_کۆرۆنا_لە_هەرێم_ڕاگەیەنرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای دەکات، کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1074 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و 7 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2021 12:20 Asia/Tehran
  • ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای دەکات، کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1074 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و 7 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ٧٧٢٥ پشکنین ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە لە هەولیر 284 کەس و سلێمانی 449 کەس و لە گەرمیان 78 کەس و دهۆک 231 و هەڵەبجە 13 کەس و ڕاپەڕین 19 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

ئاشکراشی کردووە، کە 536 کەس چاکبوونەوە و 7 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.