کاردانەوەی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ھەرێمی کوردستان لەسەر دڕاندنی قورئان و سەماکردنی کوڕو کچێک
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لەسەر بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی کوشتن و دڕاندنی قورئان و سەماکردنی کوڕ و کچێک، فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرپرسیاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا تەنها دەسەڵات و حکومەتە.
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا جەختی کردەوە ، ئەو هەموو تاوانی کوشتن و خۆکوشتنەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆمارکران و ئەو بێباکی و خەمساردی و پشتگوێخستنەی دەسەڵاتیش لەبەرامبەریدا نیشانەی لانەکردنەوەی حکومەتی ھەرێمە لە بەرامبەر ئەو پرسانە .
پەڕپەڕبونی لاپەڕەکانی قورئانێک لە شاری هەولێر و پاشان بڵاوبونەوەی بەشێوەیەکی خێرای ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و مسوڵمانان توڕەیی خۆیان دەربڕی.
بەیانی شەممەش عەباس محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ئەو قورئانەی لاپەڕەکانی پەڕپەڕبوون و لەشەقامێکی گشتی هەولێر هەڵگیرایەوە، لە ئۆتۆمبێلێک بەربوەتەوە، خاوەنەکەشی خێزانێکی ئەهلی نوێژ و جەماعەت و قورئان خوێنن".