بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی شەوانی قەدرەوەدا، بەوپێیەش بۆ یادکردنەوەی شەوی قەدر لە کاتژمێر 12 تاوەکو نوێژی بەیانی دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، ” شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ی شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن”.
سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی پێویستکراوە لەسەر نوێژخوێنان ماسک ببەستن و لەماڵەوە دەسنوێژ ھەڵگرن، هەروەها دەبێت سەرجەمیان بەرماڵی خۆیان پێبێت، نێوان هەموو دوو نوێژخوێنێکیش لەنێوان مەتر و نیوێک بۆ دوو مەتربێت.
یەکێکی دیکە لە ڕێکارەکان کە دەبێت لە هەر مزگەوتێکدا جێبەجێنەکرێت، دەبێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەک پێشکەش نەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی کارگێری و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.
سەبارەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاتووە، ” دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوای (ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن ڕوماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن”.