حوزه‌یران 20, 2021 08:37 Asia/Tehran
  • کوژرانی 2 کەس لە ھێزەکانی پەکەکە لە پەلامارەکەی سەر شارباژێر

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبلێکیان لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێر کردە ئامانج و بەوهۆیەوە 2 کەس لە ھێزەکانی پەکەکە کوژران و کەسێکیشیان بریندار بوو .

 کاتژمێر 7ی ئێوارەی دوێنێ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، ئۆتۆبێلێکی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە دو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوە تایبەتەکان، هێرشەکە لە رێگەی دانانی ئامێری جی پی ئێسەوە ئەنجامدراوە و بە دیاریکراوی لەناو گوندەکە و  چەند مەترێک دوور لە ماڵ و خەڵکی گوندەکە کردونیەتیە ئامانج.

فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانى تورکیا له‌هه‌رێمى کوردستان جگه‌ له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌کان هێرشى ئامانجدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ئۆتۆمبێلێک کرایه‌ ئامانج سێ کەس لە ھێزەکانی  و کەسێکی مه‌ده‌نى تێیدا گیانیان لەدەستدا .

سەرپەیڤ