موشه‌کێک له‌نێوان ھەولێرو پیرمام که‌وته خواره‌وه
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ موشه‌کێک له‌نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ى (مه‌لا ئۆمه‌لاو به‌ستۆره) نزیک هاوینه‌هه‌وارى پیرمام که‌وته خواره‌وه‌و تائێستاش ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى سنورى هه‌ولێر هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌داوه.
ه‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیای شارپرێس له‌هاوڵاتیانى مه‌لا ئۆمه‌رى وه‌رگرتوه، کاتژمێر 2ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌نگێکى به‌هێز ئارامى له‌ئه‌وان شێواندوه‌و ترس‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆرى خستۆته دڵیانه‌وه.به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیاریه‌کانیان بۆ شارپرێس ڕاگه‌یاند، ده‌نگه‌که به‌شێوه‌یه‌ک به‌هێز بووه، ته‌نانه‌ت بیناى ماڵانیشى له‌راندۆته‌وه‌و ژماره‌یه‌ک زۆر هێزى ئه‌منیشیان بینیوه که هه‌م له‌پیرمام‌و هه‌میش له‌ناوشارى هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و شوێنى ده‌نگه به‌هێزه‌که جوڵه‌یان پێکراوه.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه تائێستا یه‌کلانه‌بۆته‌وه ژماره‌ى موشه‌که‌کان چه‌ند بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه نافه‌رمیه‌کان باس له‌موشه‌کێک ده‌که‌ن‌و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن دوو ده‌نگى زۆر به‌هێز بووه که له‌نزیک (بڵاغ) که‌وتۆته خواره‌وه کە دەکەوێتە پشت ھوتێل خانزاد، ڕێگای نێوان ھەولێر-پیرمام.
ئه‌و شوێنه‌ى موشه‌که‌که‌ى لێ که‌وتۆته خواره‌وه، ده‌که‌وێته نێوان هه‌ردوو شوێنى نیشته‌جێبونى مه‌لا ئۆمه‌رو به‌ستۆره که نزیکه له‌پیرمام‌و هه‌روه‌ها له‌شارى هه‌ولێریشه‌وه.