حوزه‌یران 27, 2021 17:03 Asia/Tehran
  • دادگای پێداچوونەوە ، سزای 6 ساڵ زیندانیکردن بەسەر چالاکوانانی بادینانی پەسەندکرد

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری جێبەجێکردنی 6 ساڵ زیندانیکردنی گیراوانی بادینانی پەسەندکرد و بواری پێداچوونەوە بە سزاکە داخرا.

 

بەگوێرەی  ھەواڵێکی میدیای شارپرێس، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان سزای شەش ساڵ زینداکردنی چالاکوانانی بادینانی پەسەندکرد، کە پێشتر تانە لە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر درابوو و تانەکە ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوە کرابوو.

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزەری چالاکوانانی بادینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان ئاشکرابکەن.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا بەناوی "نامەیەک بۆ سەرۆکی ھەرێم" بڵاویکردوەتەوە، "لە کۆتاییدا دادگا شەش ساڵ سزادانی بە زیندانی پەسەندکرد بۆ پێنج دەستگیرکراوی بادینان، دەمەوێت نامەیەکی ڕاشکاوانەت بەکراوەیی بۆ بنێرم، من وەک شاھیدێک لە تەواوی دادگاییکردنەکە ئامادەبووم، گوێبیستی وردەکاری تۆمەتەکان و وتەی تۆمەتبار و نوێنەری داواکاری گشتی و نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش و دادوەر بوم".

 ئاماژەی بەوەشکردوە، چاوەڕێیە داوا بکەن و وردەکاری ئەم چیرۆکانەی دادگا بۆیان رەوانە بکات، "من بڕیارمداوە تاوەکو کۆتایی تەمەنم لە دەرەوەی ڕق و حزبایەتییەوە چی ڕاستی بێت ئەوە بڵێم و لە پێناویدا تێبکۆشم، بە دڵنیایی ھیچ بەڵگەیەک نەبو بیسەلمێنت ئەمانە بەشێکن لە گروپێکی سیخوڕی یان گروپی چەکداریان ھەبێت".

سەرپەیڤ