11 چالاکوانى دیکەی بادینان له هه‌ولێر دادگایی دەکرێن
بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتودا 11 چالاکوانى دیکەی بادینان له‌هه‌ولێر دادگایی بکرێن و پارێزه‌رى که‌یسى چالاکوانه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ بوونى پارێزه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه.
ه‌رێم ره‌فعه‌ت پارێزه‌رى دۆسیه‌ى چالاکوانه زیندانیکراوه‌کان به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، 11 چالاکوان و رۆژنامه‌ونوسى تر‌ى بادینان لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌بێ بوونى پارێزه‌ر ته‌واو کراوه‌و دۆسیه‌کانیان ئاڕاسته‌ى دادگاى دووى هه‌ولێر کراوه به‌مه‌به‌ستى دادگایکردنیان، به‌م شێوه‌یه دادگایی ده‌کرێن 5 چالاکوان له ڕۆژى 5ئه‌م مانگه 4 چالاکوان له‌ڕۆژى 11 مانگى حه‌وت و دوو چالاکوانیش له ڕۆژى 29/7/2021 دادگایی ده‌کرێن.
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت وتیشى، وه‌ک پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گیراوانى بادینان پێشتر به‌هه‌وڵى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى ئاسایشى گشتى کردوه تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت بریکارنامه‌ى تایبه‌تى سزایی بکات و وه‌ک پارێزه‌رى فه‌رمیان ده‌ستبه‌کاربێت، هه‌موو به‌ندکراوه‌کانى بینیوه‌و هه‌ندێکیان ڕایانگه‌یاندوه که پارێزه‌ریان ناوێت.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، سێ که‌س له‌چالاکوانه‌کان پێشوازیان له‌وه‌کردوه که وه‌ک پارێزه‌ریان ده‌ستبه‌کاربێت به‌ڵام هه‌ندێکیان ڕه‌تیان کردۆته‌وه.پارێزه‌ر هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکاو هه‌ندێک له ڕێکخراوه بیانیه‌کان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه له دۆسیه‌ى دادگایکردنه‌که ئاماده‌بن.
که‌س وکارى چالاکوانه زیندانیکراوه‌کانى بادینان پێشتر له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى ڕایانگه‌یاند، ئه‌و چالاکوانانه‌ى ئه‌مجاره دادگایی ده‌کرێن تۆمه‌ته‌کانیان کارکردن بووه بۆ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق.