بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی، هەموو دەسەڵاتەکانی هەردوو هاوسەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانی لای باڤڵ تاڵەبانی دەبن
تهمووز 17, 2021 23:20 Asia/Tehran
بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەموو دەسەڵاتەکانی هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکە لای باڤڵ تاڵەبانی دەبن.
بەپێی نووسراوێک کە واژۆی بڕیاردەری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەسەرەوەیە و ماڵپەڕی چاودێر-ی نزیک لە یەکێتی بڵاوی کردۆتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژی ١٥ی تەمووزی ٢٠٢١ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە "لەلایەن سەرجەم هەڤاڵانەوە پەسەند کرا"، بڕیار دراوە تێکڕای دەسەڵاتەکانی لاهوور جەنگی بە بافڵ تاڵەبانی بدرێت تا کاتی تەواوبوونی هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە.
جەختیش کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.