بافڵ تاڵەبانی پۆستێکی نوێ وەردەگرێت
تهمووز 18, 2021 18:39 Asia/Tehran
بڕیارە لاهور شێخ جەنگی لەسەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکشێتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی میدیای سپی، دوای کشانەوەی لاهور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی دەبێتە سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، بەڵام لەنێو یەکێتیدا بۆچوونێک دروستبووە و داوا دەکرێت، پەلە لە دیاریکردنی سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە نەکرێت، چونکه هێشتا دیارنییە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەکاتی خۆی بەڕێوەدەچێت یاخود نا.
ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢١ لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و گۆڕان بە فەرمی پەسەندکرا، هاوکات لاهور شێخ جەنگى وەک سەرۆکى هاوپەیمانی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆى کێشە و ناکۆکییەکانی ئەم دواییەى هاوسەرۆکان گرفت بۆ ئەو رێکەوتنە دروست بووە.