تشرینی یه‌که‌م 10, 2021 11:52 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە ، هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات

«قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە ، هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «قوباد تاڵەبانی»جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ئەمڕۆ لە ناوەندی ڕەوشەن بەدرخان لە سلێمانی بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و دواتر لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەرەتاوە تاوەکو ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچووەو ئەمڕۆش رۆژێکی پیرۆزە بۆیە هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە خەڵک نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و بیاننێرن بۆ بەغدا، زۆرینەی کێشەکانی ئێمە لەوێن، بۆیە پێویستە نوێنەرایەتییەکی بەهێزمان هەبێت.

کاتژمێر حەوتیی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کراو زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

سەرپەیڤ