بافڵ تاڵەبانی: لاهوور شێخ جەنگی و ده‌رکراوه‌کان لە حزب ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو یەکێتیی نیشتمانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت بە هیچ لەونێک لاهوور شێخ جەنگی و ده‌رکراوه‌کان لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو ئەم حزبە.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له باره‌ی ه چاره‌نووسی لاهوور جه‌نگی و رێڕه‌وی داهاتووی یه‌کێتی، گوتی: "ده‌رکراوه‌کان ده‌رکراون، قه‌ت قه‌ت ملیۆنێک ساڵی دیکه‌ش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌کێتی".
سه‌باره‌ت به په‌یامه‌که‌ی لاهوور جه‌نگی، که دوای کوژرانی موراد کانی کورده‌یی بڵاویکرده‌وه و به "هه‌ڕه‌شه" وه‌سف کرابوو، بافڵ تاڵەبانی گوتی: "توو برایه‌تیمان ئه‌وه هه‌ڕه‌شه بوو!"
بافڵ تاڵه‌بانی، لەبارەی کوشتنی موراد کانی کوردهییهوه رایگه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانیم راسپاردووه لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه له کوشتنی کانی کورده‌یی پێکبهێنێت.
بافڵ تاڵه‌بانی گوتیشی: "هه‌ر کێیه‌ک بکوژرێت، جا یه‌کێتی بێت یان هه‌ر لایه‌نێکی دیکه، پێمان ناخۆشه و به ره‌سمی داوام له قوباد تاڵه‌بانی کردووه لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه ئاماده بکات، تا بۆمان ده‌رکه‌وێت هه‌رکه‌س به ناقانونی کوژرا بێت دڵنیا بن ئیجرائاتی خۆمان ده‌که‌ین".
هەر لەبارەی کوژرانی عه‌میدی پۆلیس موراد کانی کورده‌یی، که له راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی سلێمانی کوشتنه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ و به داواکراو و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له یاسا تۆمه‌تباری کرد و رایگه‌یاند، موراد کانی کورده‌یی خۆی راده‌ست نه‌کردووه و رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌کان بووه‌ته‌وه و له ئاکامدا کوژراوه.