کانونی دوھەم 17, 2022 15:42 Asia/Tehran
  • هادی عامری لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە شاندێکی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری گەیشتە هەولێر.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هادی عامری و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر دیدار و گفتوگۆیان کرد و دوایین گۆرانکارییەکانی عێراق و بە تایبەت پرسی پێکهێنانی دەوڵەتیان لێکدایەوە.

ھەروەھا ئەمڕۆ دووشەممە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هادی عامری  لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکەن.

هەر لەو سەردانەدا مەسعود بارزانی پرسی پێکهێنانی گەورەترین قەوارەی پەرلەمانیی و بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەو قەوارەیە تاوتوێدەکات.

کۆبوونەوەکەی عامری لەدوای کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ناوبراو دێت لەگەڵ موقتەدا سەدر.

سەرپەیڤ