ئادار 15, 2022 11:51 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندێکی پەرلەمانی عێراق لە ھەولێر

شاندێکی باڵای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون و سه‌ردانی شوێنی هەڵمەتە موشه‌کیه‌که‌ی ١٣ی ئه‌م مانگه‌، گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆکایه‌تی «حاکم زاملی» جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێری ھەرێمی کوردستان و له‌لایه‌ن «هێمن هه‌ورامی» جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێشوازییان لێکرا.

وەک باسی کراوە، ئامانجی سه‌ره‌کیی شانده‌ باڵاکه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌روداوه‌کانی ١٣ی ئه‌م مانگه‌ی هه‌ولێر واتە ھەڵمەتە موشەکییەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر مۆڵگەکانی دەزگای ھەواڵگریی ڕژێمی زایونی (موساد) لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستانە.

نیوەشەوی شەممە لە سەر یەکشەممەی  ١٣ی ئه‌م مانگه‌ ، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١٢ موشه‌کی بالیستکی ئاراستەی بنکەو مۆڵگەکانی ڕژێمی زایونی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان کردو دوابەدوای ئەوەش لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردەوە کە،

ئاسایشت و ھێمنایەتیی نیشتیمانی ئیسلامی، ھێڵی سووری ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو ماوەی ئەوە بە کەس نادرێت ھەڕەشەو دەست درێژیی بکاتە سەر، ھەر بۆیە مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی زایونییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بە ھۆی موشەکە خاڵپێکەکانەوە کراوەتە ئامانج.

سەرپەیڤ