وەڵامی ھەرێم بۆ راپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
نوسینگه‌ی ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە وه‌ڵامی راپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین ، ڕایگەیاند: حکومه‌تی هه‌رێم ته‌واو پابه‌نده به حوکمی یاسا و به پرۆسه‌ی یاسایی دادپه‌روه‌رانه و بێلایه‌ن و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ هاوتا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کار ده‌کات بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان باشترین پراکتیزه‌ی مافی مرۆڤ ده‌کات سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاگه‌یاندن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، نوسینگه‌ی ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌رێم له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاوی کرده‌وه، رۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه، وه‌ک ده‌ستپێک پێویسته ئاماژه به‌وه‌بده‌ین که حکومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌یه‌کی گشتگیری داڕشتوه بۆ چاکسازی یاسایی و دامه‌زراوه‌یی له‌ڕوی مافی مرۆڤه‌وه کە له چوارچێوه‌ی پلانی هه‌رێمی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ جێبه‌جێی ده‌کات، پلانه‌که‌ش له رۆژی ١٥ی ئه‌یلولی ٢٠٢١ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندکراوه، له‌و کاته‌وه وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگایه‌کی سه‌ره‌کی بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی به‌ره‌وپێشچونه‌کان له بواری یاسا و دامه‌زراوه‌ییه‌وه کارایه و کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، پلانی هه‌رێمی ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش بۆ چاکسازی ٢٧ بواری مافی مرۆڤ له‌خۆده‌گرێت و پابه‌ندبونی دامه‌زراوه‌یی گه‌ڵاڵه ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "ده‌زگاکانی ئاسایش و هه‌واڵگری له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان کارده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی لامه‌رکه‌زیه‌ک هه‌یه له هه‌ندێک بابه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر پارێزگاکان شۆڕکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سیاسه‌تی ئه‌منی هه‌رێم داده‌ڕێژێت و به ته‌نیا ئه‌و لێی به‌رپرسه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ڕێز له سه‌ربه‌خۆیی دادگاکان ده‌گرێت، پابه‌نده به سیستمی به‌رزه‌فتکردنی دامه‌زراوه‌یی و ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان له کاروباری دادگاکان بکات".
نوسینگه‌ی ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "حکومه‌تی هه‌رێم ته‌واو پابه‌نده به حوکمی یاسا و به پرۆسه‌ی یاسایی دادپه‌روه‌رانه‌و بێلایه‌ن بۆ ئازادی ڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ هاوتا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کار ده‌کات بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان باشترین پراکتیزه‌ی مافی مرۆڤ ده‌کات به گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئازادیی ڕاگه‌یاندن".