نیسان 15, 2022 21:51 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردوغان لە ئەستەمۆڵ

«مەسروور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئه‌سته‌نبووڵ، لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، «مه‌سروور بارزانى» سه‌رۆک وه‌زیرانى ھەرێمی کوردستان له‌ پێگه‌ى فه‌رمىی خۆی له‌ تویته‌ر ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆڕی هەینی ١٥ی نیسان، لە شاری ئه‌سته‌مۆڵ، لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووینەوە.

ئاماژه‌ى بەوەش کردووە کە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کردو دووپاتمان لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایشت و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە نوییتەکەی دا ئەوەشی ڕوون کردووه‌ته‌وه‌ کە، ھەروەھا ھەردوولا خواستی خۆمان بۆ گرنگیی برەودان بە هاوئاهەنگی و پێوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دووپات کردەوە.

سەرپەیڤ