ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی
نیسان 24, 2022 09:18 Asia/Tehran
سەرچاوە ھەاڵدەرییەکان ئێوارەی ڕۆژی شەممە باسی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە پاڵاوگەی نەوتی ڕەشی گەرمیان لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی ڕووی دا.
ھەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە ھێشتا ھیچ ڕاگەیاندنێک لەمەڕ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە یان ڕادەی زیانەکانی ئەو ڕووداوە بڵاو نەبووەتەوە.
لە ئێستا خەریکە لە بارەی ھۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەکرێت.