بوومەلەرزەی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەری شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی ھەژاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409740-بوومەلەرزەی_سێ_پۆیینت_پێنج_ڕیختەری_شاری_سلێمانیی_ھەرێمی_کوردستانی_ھەژاند
ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی عێراق باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی کردووە بە گوڕی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەر لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2022 05:38 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەری شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی ھەژاند

ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی عێراق باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی کردووە بە گوڕی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەر لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەر باکووری ناوچەی کەلاری سەربە پارێزگار سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی ھەژاندووە.

لەبەیاننامەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دا ھاتووە،ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر١٢ و ٤٠ خولەکی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی لە چوارکیلۆمەتریی باکووری ناوچەی کەلاری سەرە پارێزگای سلێمانیی عێراق تۆمار کراوە.

بوومەلەرزەکە لە لایەن شارومەندانی ناوچەکەشەوە ھەستی پێ کراوەو لە بارەی زیانە شیمانەییەکانیشی ھیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.