ته‌مووز 26, 2022 08:22 Asia/Tehran
  • یەکێتیی نیشتیمانی لە کاندیدەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی پێشوازیی کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق پێشوازی لە کاندیدکردنی «محەمەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکات و دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی بە ناساندنی ئەم کاندیدەی لە ڕاستی دا هەنگاوێکی گرنگی ھەڵگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ‎دەستخۆشی لە بەڕێزانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین کە بە کاندیدکردنی «محەمەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگیان ناوە لە ئاراستەی بووژاندنەوەو خێراکردنەوەی ڕەوتی سیاسی لە وڵاتدا.

ئەم پارتە کوردەی عێراق هیوای ئەوەشی خواستووە کە، ئەو هەنگاوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ئەنجامی پێویست بگات و ڕەوتی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکاتەوە.

‎یەکێتی نیشتیمانی وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە، جەختیشی لە پتەوکردنی هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییە نیشتمانییەکان کردووەتەوە لە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە ببێتە مایەی سەقامگیری، بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری، خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و پاراستنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی عێراق بە کوردیشەوەو ھیەروەھا قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لەنێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە..

چێگای ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو سکرتاریەتی چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی کاندیدکردنی سودانیی بۆ پۆستی سەرۆک یایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ