وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان: پەکەکە شەڕی تورکیای پێناکرێت و سەرئێشەن بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان
بەگوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکى سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، تۆمه‌تى ئه‌وه دراوه‌ته پاڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) که : شه‌ڕى هێزەکانی تورکیای پێناکرێت‌و بەردەوام ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هێزەکانی تورکیا چۆڵدەکاتو هێزەکانی تورکیا بەدوای خۆیاندا دێنن.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، پێشتر میدیای نزیک لهپارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) وێنەی چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزی پێشمەرگەیان بڵاوکردەوە و ئاماژه به‌وه‌کرابوو، هێزی پێشمەرگە لەناوچەی چیاکانی ئامێدی‌و زاپ ڕێگە بۆ هێزەکانی تورکیا خۆشدەکات.
له‌و ڕوهشهوه سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە باسى له‌وه‌کردوه، "هێزی پێشمەرگە مافی خۆیەتی لەسەر خاکی خۆی مومارەسەی دەسەڵاتو ئەرکەکانی خۆی بکات‌و پارێزگاری لەخاک‌و خەڵکی کوردستان بکات، بەڵام پرسیار ئەوەیە هێزەکانی پەکەکە بەچ حەقێک لەسەر خاکی هەرێمنو دەستی هێزەکانی تورکیاش بەدوای خۆیاندا ڕادەکێشن؟".
سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە په‌که‌که بهسەرچاوەی هەڕەشەو سەرئێشە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ناودهباتو ده‌ڵێت:"بەناهەق ڕێگره لەئاوەدانکردنەوەی سەدان گوند".
له‌کۆتایی ڕاگەیهنراوهکهدا جه‌ختکراوه‌ته‌وه، ئەگەر ململانێ‌و شەڕێکیش لەنێوان تورکیا‌و پەکەکە هەبێت ئەوە گۆڕەپانی شەڕ دەبێ لەناوخۆی تورکیا بێت.