بافڵ تاڵەبانی: بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێریی ڕووداوەکان دەکەین
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو ڕووداوە دڵتەنگکەرانە دەکەین کە ڕوویاندا و تاوەکو ئێستاش لە بەغداد و ژمارەیەک پارێزگای خۆشەویستی دیکەش بەردەوامن.
«بافڵ تاڵەبانی» ڕاشیگەیاندووە:"بانگهێشت و سوربوونمان لهسهر دیالۆگی نیشتمانیی بونیادنهرانه دوپات دهکهینهوه بۆ ههموو هێزه سیاسییهکان و درێژهدان به گفتوگۆ بهگیانێکی نیشتمانی و بهرپرسیارانهوه.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق جەختیشی کردووەتەوە لەسەر وەلانانی توندوتیژی و بەگەڕخستنی هەموو هەوڵێکی چاکەخوازانە لەپێناو ڕێگری کردن لە ڕشتنی خوێنی بەهاداری گەنجان و ڕۆڵەکانی وڵاتەکەی.
سەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.