ئه‌یلوول 14, 2022 09:29 Asia/Tehran
  • هێرشی کۆپتەرەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق

سەرچاوه عێراقییەکان باسی هێرشی کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگای "دهۆک"ی باکووری عێراقیان کردووه .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز، لەم هێرشانەدا، کۆپتەرەکانی تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان ھێندێک ناوچەیان لە بەرزاییەکانی «مەتینا» کردووەتە ئامانج کە دەکەونە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان.

گروپە فریاگوزارەکان رایانگەیاندووە، بەو پێیەی کە شوێنی ڕووداوەکە گۆڕەپانی شەڕی نێوان سوپای تورکیاو چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانە، ناتوانن سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.

تورکیا لە١٨ی ئاپریلەوە واتە نزیکەی ٧٠ رۆژ لەمەوبەر بە بیانووی ڕاوەدونان و سەرکوتکردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) خولێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق دەستپێکردووە.

به‌غدا هێرشه‌کانی تورکیا به‌ نموونه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاکی عێراق ناو دەبات و گەلێک جار داوای کشانه‌وه‌ی لەشکریانی ئەو وڵاتە له‌ باکووری عێراقی کردووه‌.

سەرپەیڤ