بڕیارە نوێیەکەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ئەم هەرێمە دەرکرد. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زاری شەفەق نیوزەوە، هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبیل بۆ ئەم ناوچەیە داوە.
هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی 2021 بۆ ئەم هەرێمە قەدەغە دەکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە 1ی ئەیلولی ئەمساڵەوە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020ی ڕاگەیاند.
عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی یاسا رێگە بە هاتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی 2021، 2022، 2023 دەدرێت.
روونیشیکردهوه، ئهو ئۆتۆمبێلانهی پێش مانگی ئهیلول هاتوونهته ناو ههرێم و له دهرهوهی ئهو مۆدێلانهن که ئاماژه کراون ژمارهیان بۆ دهکرێت و هیچ کێشهیهک لهو بارهیهوه دروست نابێت.