تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 23:09 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق:کلیلی سەقامگیریی عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور

«نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا وێڕای ھیوداری دەربڕین بۆ پێکھاتنی ھەرچی خێراتری حکومەتی تازەی عێراق پێی داگرت: کلیلی سەقامگیریی عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەمە، «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له‌ میانه‌ی پێشکه‌شکردنی وتارێکدا له‌ ئاھەنگی ده‌رچووانی زانکۆی دهۆک تیشکی خستە سەر دیاری کرانی سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق و رایگه‌یاند: هیوادارم به‌ زووترین کات حکومه‌تی نوێ پێکبهێنرێت.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وێڕای دووپات کردنەوەی  پیرۆزبایی خۆی له‌ سه‌رۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی وه‌زیرانی تازەی عێراق،هیواى خواست به‌ زووترین کات حکوومه‌تێکى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داخوازیى ڕه‌واى هاووڵاتیان بێته‌ ئاراوه‌ و هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌ عێراقییه‌کان پێکه‌وه‌ بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات کار بکه‌ن.

بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە،پێویسته‌ هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان وانه‌ و په‌ند له‌ هه‌ڵه‌کانى رابردوو وه‌ربگرن و حکومه‌تى نوێى عێراقیش دۆخى وڵات واقعیانه‌ و وه‌ک خۆى ببینێت و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، به‌تایبه‌تى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان که‌ کلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ