«نێچیرڤان بارزانی» و «لەتیف رەشید» ڕایانگەیاندووە: تێگه‌ییشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا کلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته
«له‌تیف ره‌شید» سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری کرد و له‌گه‌ڵ «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبۆوه، لهدیدارێکیشدا هه‌ردولا داکۆکی‌یان له‌وه کرده‌وه که تێگه‌ییشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا کلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته.
له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ، «نێچیرڤان بارزانی» ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه که به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی لواوە له پێگه‌ی خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببینن له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، «نێچیرڤان بارزانی» هه‌موو ئاماده‌یی و پشتگیریی هه‌رێمی کوردستانیشی دوپاتکرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێکه‌وه‌کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک کۆماری عێراقیش، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ پێشوازی و پشتیوانیی «نێچیرڤان بارزانی»، هیوای خواست به هاوکاریی هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق، بتوانن پێکه‌وه کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و کێشه‌کانی دیکه‌ی وڵات به‌گشتی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە تایبەتی بکه‌ن.
هەروەها سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونه‌وه و لە دیدارەکەدا "بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کرا و هەردولا پاڵپشتیی خۆیانیان بۆ حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکومەت دووپات کردەوە.