کانونی یه‌که‌م 22, 2022 09:37 Asia/Tehran
  • دھۆک بەشێک لە کارەبای عێراق دابین دەکات

گەورەترین پرۆژەی عێراق لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لە سنوری پارێزگای دهۆک گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ئاستی عێراق کرایەوە کە بە گوژمەی دوو ملیۆن دۆلار دروست کراوە و بڕی دوو مێگاوات تەزوی کارەبایان لێ بەرهەم دەهێنرێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانی عێراق وای بڵایردووەتەوە کە، گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر لە ئاستی عێراق لە دهۆک کرایەوە کە پێکهاتوە لە٣٧٨٢ پەنەلی تیشکی خۆر و بەگوژمەی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار لەلایەن زانکۆی دهۆک و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دهۆک بە هاوکاری رێکخراوی «بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان» UNDP جێبەجێکراوە.

ئەو پڕۆژەیە بڕی دو مێگاوات تەزوی کارەبایان لێ بەرهەم دەهێندرێت و لەسەر رووبەڕی نزیکەی ٢٠ مەتری چوارگۆشە لەماوەی ساڵێکدا دروستکراوە .

سەرپەیڤ