عەلی باپیر: ئەوەی ئەهلی ئیسلام بێت بە سەرکەوتنی غەززە دڵخۆش دەبێت
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگهیاند: وێڕای زۆری ژمارەی شەهیدەکان، بەڵام ئەوەی هێزە بەرگرییکارەکانی فەڵەستین لە غەززە پێی هەستان سەری هەموو مسوڵمانێکی بەرز کردەوە.
عەلی باپیر لە شاری هەولێر بەئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، پێشوازیی لە شاندێکی هاوپەیمانیی جیهانی بۆ سەرخستنی فەڵەستینو قودس بە سەرۆکایەتیی ئوسامە عەونی جێگری ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانییەکە کرد.
لەو دیدارەدا شاندی میوان بارودۆخی فەڵەستین پێش چالاکییەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرو دوای ئەوبەروارەیان بۆ سەرۆکی کۆمەڵو ئامادەبوان باس کردو، ئاماژەیان بە پیلانی قەوارەی جولەکە کرد، کە چۆن پلانیان داناوە کۆتایی بە دۆزی فەڵەستینو هێزە بەرگرییکارەکان لەناوەو دەرەوە بهینن.له راگهیهندراوهکهدا هاتووه، "شاندی میوان سوپاسی سەرکردایەتیی کۆمەڵو تەواوی مسولمانانی کوردیان کرد، کە ماددییو مەعنەویی پشتیوانی فەڵەستینو غەززە بونو وتیان: هەر ئەوە لەنەوەکانی سەڵاحەددین چاوەڕوان دەکرێو هیواشیان خواست پشتیوانییەکان بەردەوام بێ".لای خۆیەوە سەرۆکی کۆمەڵ باسی لهوهکردوه کە "دۆزی فەڵەستین تایبەت نییە تەنها بە عەرەبو فەڵەستینییەکان، بەڵکوو کێشەی تەواوی جیهانی ئیسلامەو بەرگرییکردن لە فەڵەستینو مزگەوتی ئەقسا بەشێکە لەبیروباوەڕمان".
عەلی باپیر وتیشی: "وێڕای زۆری ژمارەی شەهیدەکان، بەڵام ئەوەی هێزە بەرگرییکارەکانی فەڵەستین لە غەززە پێی هەستان سەری هەمو مسوڵمانێکی بەرز کردەوەو ئەوەی خۆی بە ئەهلی ئیسلام بزانێ بەو سەرکەوتنانە دڵخۆش دەبێت.