کەسێکی نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427452-کەسێکی_نزیک_لە_ئەبووبەکر_بەغدادی_لە_هەرێمی_کوردستان_دەستبەسەر_کرا
کەسێکی نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشوی گروپی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 19, 2024 05:45 Asia/Tehran

کەسێکی نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشوی گروپی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کرا.

بەرێوەبەرایەتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کەسێک بەناوی سوقرات خەلیل و نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشوی گروپی تیرۆریستی داعش"یان دەستبەسەر کردوە.

عێراق لە هەوڵدایە بۆ خاوێنکردنەوەی وڵاتەکەی لە کەسانی سەر بە گروپی رەشەکوژی داعش و دیکەی لایەنە تیرۆریستیەکان.

وەزیری نێوخۆی ئەو وڵاتە پیداگری کرد کە بەو ئاراستەیەدا هاریکاریەکی هەواڵگری باش هەیە لەنێوان عێراق و سووریاو دوو وڵات لەو پەیوەندیەدا زانیاری دەگۆڕنەوە.