بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i428026-بڕیاری_کۆمیسیۆنی_هەڵبژاردنەکانی_عێراق_سەبارەت_بە_کورسییەکانی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان
دەستەی کۆمیساریای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەژماری کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق سەبارەت بە خولی دواتر بە لەبەرچاوگرتنی کورسییەکانی کەمینەکان دەگاتە ١٠٠ کورسی و هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێ بە چوار ناوچەی هەڵبژاردەیی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2024 11:15 Asia/Tehran
  • بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیساریای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەژماری کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق سەبارەت بە خولی دواتر بە لەبەرچاوگرتنی کورسییەکانی کەمینەکان دەگاتە ١٠٠ کورسی و هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێ بە چوار ناوچەی هەڵبژاردەیی.

بە پێی بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ١٠٠ کورسییە کە ٩٥ کورسی لە دەستی پارتەکاندایە و پێنج کورسیش تەرخان دراوە بە کەمینە تورکمان و کریستیانەکان. هەروەها چۆنیەتیی دابەش کرانی کورسیی کەمینەکان لە نێوان پارێزگاکاندا بە شێوەیەکە کە دوو کورسیی کەمینەی تورکمان و کریستیان بۆ پارێزگای سلێمانی، دوو کورسیی دیکەی کەمینەی تورکمان و مەسیحیش بۆ پارێزگای سلێمانی، دوو کورسیی دیکەی کەمینەی تورکمان و مەسیحیش بۆ هەولێر و کورسییەکی کەمینەی کریستیانیش تایبەت بە پارێزگای دهۆک دەبێ.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەروەها ڕایگەیاندووە کە بۆ هەڵبژاردنەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بە چوار ناوچەی هەڵبژاردەیی دابەش دەکرێ، چۆنیەتیی دابەشکرانی کورسییەکان بە سەرنجدانی ناوچەی هەڵبژاردەییش بەو شێوەیە؛ هەولێر ٣٤ کورسی، سلێمانی ٣٨ کورسی، دهۆک ٢٥ کورسی و هەڵەبجە ٣ کورسی پێ تەرخان دراوە.