کەسایەتی و لایەنە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش ترۆری ئیسماعیل هەنیەیان ئیدانە کرد
هاوکات لەگەڵ ئیدانەی جیهانیی ترۆری ئیسماعیل هەنیە، گرووپ ولایەن و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش، شەرمەزاریان کرد.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەرەخۆشی لە خەڵکی فەلەستین و کەسوکاری ئیسماعیل هەنییە دەکات و دەڵێت، "لە خوای میهرەبان داواکارین پلەی بەرزی شەهیدیی پێدابێت." عەلی باپیر دەڵێت، هەنییە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە و"ئەو جۆرە پەلامار و پەلەقاژانەی قەوارەی زایۆنیی لینگەفرتەی کۆتایین و، ئێستا بە خێرایی بەرەو مەرگ و لێک هەڵوەشان دەچێ و، سەرەنجامییش تێکڕای ئەو دەوڵەت و حیزب و رێکخراوو کەسایەتییانەی هاوسۆز و هاوکاری فەڵەستینییەکان بوون، سەربەرزی دنیا و قیامەت دەبن. ئەوانەش کە بێ هەست و هەڵوێست بوون، یان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئاویان بە ئاشی قەوارەی زایۆنیی دا کردوەو دەکەن، عەیبداریی و شەرمەزاریی دنیاو قیامەتیان بۆ دەمێنێتەوە.
"ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان "پیرۆزبایی شەهیدبوون" لە ئیسماعیل هەنییە دەکات و دەڵێت، "رەمزی خۆڕاگری و جیهاد" بوو.
لە پەیامێکدا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە نووسیویەتی، "پیرۆزت بێت شەهیدی ئەی رەمزی خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد، گەیشتی بەوەی ئاواتت بوو هەمیشە، پیرۆز بێت لە ئومەتی ئیسلام بۆ ئەو پاڵەوانانەی، پیرۆز بێت لە گەلی فەلەستین، گەلی بەخشین و جیهاد و شەهیدبوون وسەرشۆڕی و شەرمەزاریش بۆ ئەهلی شەڕ و منداڵکوژەکان و خائینان لە هەرکوێیەکن.
"محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری بۆدەزگاکانی ڕاگەیاند وتی، پێاوانە لەسەر رێبازی پێغەمبەر ژیایی ولە پێناو رزگارکردنی خاک ومیللەتی خۆتدا هەموو هەولێکت دا ودواجار شەهیدکرایت و تۆ براوەی ، دوژمنانت سەرشۆر ریسوابن.وتیشی، تۆ راستگۆبوی کە ووتت: ئێمە هەست بە قورسایی بەرپرسیارێتی خۆمان دەکەین بەرامبەر بە پرسی فەلەستین و ئەمەش بەرپرسیارێتییەکە کە تێچووی هەیە و ئێمەش بۆ ئەم تێچوونانە ئامادەین. شەهیدبوون لە پێناو فەلەستین و لە پێناو خودای گەورە و لە پێناوی کەرامەتی ئەم میللەتە.