کانونی دوھەم 07, 2025 16:36 Asia/Tehran
  • کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى‌ و یه‌کێتیى

کۆبونەوەی وه‌فدى هاوبه‌شى ته‌کنیکى پارتی‌ و یەکێتیی کۆتاییهات‌ و هه‌ر له‌م هەفتەیەشدا جارێکی دیکە له‌ مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر کۆدەبنەوە.

کۆبونەوەی وه‌فدى هاوبەشی تەکنیکیی پارتی‌ و یەکێتی لە بارەگای مەکتەب سیاسیی یەکێتیدا لە شاری هەولێر کۆتاییهات‌ و دواتر ئەنجامی کۆبونەوەی ئەمڕۆ بۆ وه‌فدى باڵای هەردولا بەرز دەکرێتەوە. ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 9ى ئه‌م مانگه‌ جارێکی دیکە هەردوو وه‌فدى باڵای پارتی‌و یەکێتی لە بارەگای مەکتەب سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.

کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى‌و یه‌کێتیى، سێیەم کۆبونەوەیانه‌ سەبارەت به‌پێکهێنانی کابینەی دەیەمى حکومه‌تى هه‌رێم. یەکەم کۆبونەوە ڕۆژی 30ى 11ى 2024 لەسلێمانی‌ و دوەمیش 17ى 12ى 2024 لە هه‌ولێرو له‌ مه‌کته‌ب سیاسیى پارتى له‌ پیرمام بەڕێوەچوو. ڕۆژی 20ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی ڕابردوو، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدرا، تائێستا دوای تێپه‌ڕبونی نزیکه‌ی سێ مانگ، حکومه‌ت پێکنه‌هێنراوه‌.

سەرپەیڤ