لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بانگدان دەکرێت بە مەرکەزی
شوبات 14, 2025 18:47 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر:لە مانگی ڕەمەزانەوە بانگدان لە مزگەوتەکانی هەولێر و دەورووبەری دەکرێت بە مەرکەزی.
زایەڵە-نەبەز ئیسماعیل،وتیشی، ئەم پڕۆژەیەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا کاری لەسەر کردووە و سەرەتاش، بۆ نوێژی بەیانی و خۆرئاوابوون جێبەجێ دەکرێت.ڕونیشیکردەوە، ستۆدیۆی سەرەکی ناوەندی بانگدانەکە لە هەولێر دەبێت، 45 بانگبێژ بەشداری دەکەن، کە هەندێکیان کارمەندی وەزارەتی ئەوقافن، ئەوانی تریش خۆبەخشن.ئەوەشی خستەڕوو،بانگدانەکەش لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای ئەلیکترۆنییەوە، ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت نەک لە ڕێگەی تۆمارکردنی پێشوەختەوە، ئەم بڕیارە دوای ڕەزامەندی لیژنەی فەتوای هەرێم دراوە و بریاریشە لە داهاتوودا لە سەرتاسەری هەرێم جێبەجێ بکرێت.