ئەنجام هەڵەبجە بوو بە پارێزگا
نیسان 14, 2025 18:16 Asia/Tehran
ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا پلانی بە پارێزگا کردنی هەڵەبجە پەسەندکرا، بەم جورە هەڵەبجە بە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق ناسێندرا
ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا چەند بابەتێک تاوتوێ کران، لەوانە پلانی بە پارێزگا کردنی هەڵەبجە . لەم خولەدا پلانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەند کرا. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕاگەیاند و وتی : "ئەم یاسایە بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا". خەڵکی هەڵەبجە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی کیمیابارانی ڕژێمی سەدام وکەمتەرخەمی بەرپرسانەوە ڕووبەڕووی کێشەی بەرفراوان بوونەتەوە، هیوادارن بەشێک لە کێشەکانیان بە پارێزگا کردنی حەلەبجە چارەسەر بکرێت .