هێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439841-هێرشی_تۆپخانەی_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_عێراق
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسی هێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیایان کرد بۆ سەر هەندێ ناچەی پارێزگای دهۆک لە باکووری عێراق.
(last modified 2025-07-04T12:42:00+00:00 )
ته‌مووز 04, 2025 16:07 Asia/Tehran
  •  هێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسی هێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیایان کرد بۆ سەر هەندێ ناچەی پارێزگای دهۆک لە باکووری عێراق.

سوپای تورکیا بە تۆپخانە،  گوندەکانی بێلافە و کۆهرەز و دێڕەشێ، گەرگاشێ، مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێی لە ناحیەی شاخاویی گارە لە قەزای ئامێدی بە توندی بوردمان کردووە.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، لانیکەم ٤٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵی تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە و مزگەوتی گوندی دێڕەشێش زیانی پێگەیشتووە.

تورکیا لە ١٧ی ئەپریلی ٢٠٢٢ەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی “پەنجە-قفڵ” بە بیانووی شوێنکەوتن و سەرکوتکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە تورکیا لە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دانراوە ، لە باکووری عێراق دەستی پێکرد.

زۆربەی ئەم هێرشانە لەسەر ناوچەکانی “مێتینا”، “زاپ” و “ئاڤاشین” و “باسیان” لە هەرێمی کوردستانی عێراق چڕبووەتەوە.

بەغدا چەندین جار هێرشەکانی تورکیای بە نموونەی دەستدرێژیکردن بۆ سەر خاکی عێراق ناوبردووە و داوای دەرچوونی سەربازانی تورکیا و پەکەکەی لە باکووری عێراق کردووە.