پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی عاشوورای حسێنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439894-پەیامی_سەرۆکی_هەرێمی_کوردستان_بە_بۆنەی_عاشوورای_حسێنی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی عاشوورا بە پێداگری لەسەر پێویستیی چارەسەرکرانی ناکۆکییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی باڵای وڵات، خوازیاری کەمکرانەوەی ناکۆکییەکان و بەهێزتر بوونی پاوەجێی بوو.
(last modified 2025-07-06T12:01:39+00:00 )
ته‌مووز 06, 2025 18:54 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی عاشوورای حسێنی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی عاشوورا بە پێداگری لەسەر پێویستیی چارەسەرکرانی ناکۆکییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی باڵای وڵات، خوازیاری کەمکرانەوەی ناکۆکییەکان و بەهێزتر بوونی پاوەجێی بوو.

نێچیرڤان بارزانی لەپەیامێکدا بە بۆنەی عاشوورا ڕایگەیاند کە یادی ئیمام حسێن (ع) وەبیرهێنەرەوە راستیخوازی، ئاشتیخوازی و فیداکارییە، و ئەم بەها بەرزە مرۆییانە دەبێ تاهەتایە هەر زیندوو بمێنن.

ناوبراو لەم پەیامەدا بە ڕێزگرتن لەم بۆنەی ئاینییە ، دیسان پێیداگرت لە سەر پێویستیی بتەوتربوونی برایەتیی نێوان عێراقییەکان  و پێویستیی چارەسەرکرانی کێشە و ناکۆکییەکان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و بەهێزترکردنی پاوەجێی.

نێچیرڤان بارزانی پێیداگرت: بەهاگەلی دادخوازی، سەبر و ئاشتیخوازیی کە ئیمام حسێن گیانی خۆی لە پێناویاندا فیدا کرد، بۆ هەموو ئێمە ئیلهامبەخشن و دەبێ تاهەتایە زیندوو ڕابگیردرێن.