دیداری سەرکۆنسوڵەکانی ئێران لە هەرێم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی
تهمووز 25, 2025 17:40 Asia/Tehran
لە دیداری سەرکۆنسوڵەکانی ئێران لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، دوو ولایەن جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
بە پێی ئاگادارینامەی بڵاوکراوە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دیداری لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵیر و محەممەد مەحموودیان سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، سەبارەت بە باروودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە بیر و ڕای گۆڕیوەتەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا دوولایەن پێداگرییان کردووە لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی پێوەندییەکان و بتەوترکردنی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەت پێویستیی بەستێن خۆش کردن بۆ ئاڵوێری بازرگانی و چالاکیی ئابووریی هاوبەش.