ڕەخنەی عەلی حەمەساڵح لە چارەنووسی نادیاری داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443577-ڕەخنەی_عەلی_حەمەساڵح_لە_چارەنووسی_نادیاری_داهاتە_نەوتییەکانی_هەرێمی_کوردستان
عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دیسان مەسەلەی ناڕوون بوونی داهاتەکانی هەرێمی هێنایە ئاراوە و داوای لە کاربەدەستانی هەولێر کرد لەم بارەوە بە شەفافییەت وەڵام بدەنەوە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2025 16:26 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی عەلی حەمەساڵح لە چارەنووسی نادیاری داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دیسان مەسەلەی ناڕوون بوونی داهاتەکانی هەرێمی هێنایە ئاراوە و داوای لە کاربەدەستانی هەولێر کرد لەم بارەوە بە شەفافییەت وەڵام بدەنەوە.

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا بەناونیشانی “کام بەرپرس ئامادەی دیبەیتە بۆ ئەوەی وەڵام بداتەوە، ئەم داهاتانە لە کوێن؟، ڕایگەیاند: ” جارەنووسی ٤٠٠ ملیار دیناری ساڵی رابردوو، ٧٥٠ ملوێن دۆلار لە فرۆشی نەورت، ٢٤٠ ملیار داهاتی نانەوتی، هاوڕێ لەگەڵ داهاتی فرۆشتنی کارەبا، ڕوون نییە؛ ئەمانە جیاوازن لەو بڕە نەوتەی کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخانکراوە”.

ناوبراو بە ئاماژەی بەوەی کە لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٧٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە فرۆشراوە، وتی: ئەگەر تەنها ١٠ دۆلار لە هەر بەرمیلێک بمێنێتەوە، چارەنووسی ئەم ٧٥٠ ملیۆن دۆلارەش هەر ڕوون نییە. عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند: “داهاتی مانگانەی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق کە ڕۆژانە دەگاتە نزیکەی ١٥٠٠ مێگاوات، پشکی حکومەت نزیکەی ٦٠ ملیۆن دۆلارە لە مانگێکدا، بەڵام ئەم داهاتەش چارەنووسێکی ڕوونی نییە”.