ته‌قینه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌یه‌ک لە سلێمانی
کانونی یه‌که‌م 30, 2025 13:38 Asia/Tehran
به‌هۆکارێکی نادیار بۆردی کاره‌بای ناو به‌نزینخانه‌یه‌کی سلێمانی ته‌قیه‌وه و بە هەوڵی تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی دۆخه‌که کۆنتڕۆڵ کرا و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانیش، سێ بریندار گه‌یه‌ندراونه نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رگریی شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌نزینخانه‌یه‌کی سلێمانی روویدا، تیمەکەی ئێمە خێرا دۆخه‌که‌ی کۆنتڕۆڵ کرد، هەروەها توانراوە رێگری لە تەقینەوەی زیاتری سیستمی کارەبا و خەزانەکانی بکرێت و له‌ئێستاشدا خەریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی لەوەشکردوە، لەئەنجامی روداوەکە سێ کەس برینداربون، جگە لەوەش زیانی ماددی زۆر بەر بەنزینخانەکە و سێ ئۆتۆمبێلیش کەوتووە کە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون.