مشتومڕ لەبارەی پۆستی رێکخەری گشتیی گۆڕان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i444018-مشتومڕ_لەبارەی_پۆستی_رێکخەری_گشتیی_گۆڕان
بەگوێرەی نووسراوی فەرمانگەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە بە ناونیشانی "دەربڕینی بۆچوون" ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کراوە ، "وادەی بریکارنامەی "دانا ئەحمەد مەجید" وەکوو رێکخەری گشتی گوران کۆتایی هاتووە."
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2026 14:50 Asia/Tehran
  • مشتومڕ لەبارەی پۆستی رێکخەری گشتیی گۆڕان

بەگوێرەی نووسراوی فەرمانگەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە بە ناونیشانی "دەربڕینی بۆچوون" ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کراوە ، "وادەی بریکارنامەی "دانا ئەحمەد مەجید" وەکوو رێکخەری گشتی گوران کۆتایی هاتووە."

نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاراستەی گردی زەرگەتە) ئەمڕۆ هەینی وتوویە: "ئێمە پێشتریش وتوومانە کە مانەوەی دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەر نایاساییە، بەڵام بەرپرسانی (ئاراستەی گەڕەکی کوردسات) کە نزیکە لە دانا ئەحمەد مەجیدەوە دەڵێن: "ئەو قسەی کۆمیسیۆن تەنیا دەربڕینی بۆچوونەوە و بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و کاری پێ ناکرێت".