وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق: ئەمریکا دیکتاتۆریەتێکی شەڕاشۆیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i444288-وتەبێژی_پارتی_سۆسیال_دیموکراتی_کوردستانی_عێراق_ئەمریکا_دیکتاتۆریەتێکی_شەڕاشۆیە
وتەبێژی فەرمیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا هاوپەیمانێکی جێمتمانە نییە و دیکتاتۆرییەکی شەڕاشۆ و سەرەڕۆیە.
(last modified 2026-01-29T12:28:30+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2026 16:53 Asia/Tehran
  • وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق: ئەمریکا دیکتاتۆریەتێکی شەڕاشۆیە

وتەبێژی فەرمیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا هاوپەیمانێکی جێمتمانە نییە و دیکتاتۆرییەکی شەڕاشۆ و سەرەڕۆیە.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی فەرمیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی عێراق وتیشی: ئەمریکا لە مێژە بووە بە هۆکاری سەرەکیی بڵێسەپێدانی ئاگری شەڕ لە ناوچەگەلی گیرۆدەی شەڕ و ململانێ، هەر لە ئەفغانستانەوە تا شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، تا دەگاتە گرژییەکانی لەگەڵ ئێران لە پڕۆسەی دانوستاندا، هەروەها لە شەڕی یەمەن و بارودۆخی ئاڵۆزکاوی عێراق و سوریایشدا.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە واشینگتۆن تا بووە هەوڵی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی داوە و بایەخی بە چارەنووسی هاوپەیمان و هاوبەشەکانی نەداوە، وتیشی: بەداخەوە کورد هەمیشە قوربانی ئەم سیاسەتەی ئەمریکا بووە و نموونەی تازەی ئەم سیاسەتانەش کە لەم ڕۆژانەدا بینیمان ئەوە بوو کە ئەمریکا پشتی کوردەکانی سوریای بەردا.