دیداری سودانی و تاڵەبانی و پێداگرییان لەسەر پێویستیی هاوکاریی هێزی سیاسیی عێراقی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i444827-دیداری_سودانی_و_تاڵەبانی_و_پێداگرییان_لەسەر_پێویستیی_هاوکاریی_هێزی_سیاسیی_عێراقی
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هاریکاری لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق.
(last modified 2026-02-22T11:26:58+00:00 )
شوبات 22, 2026 16:50 Asia/Tehran
  • دیداری سودانی و تاڵەبانی و پێداگرییان لەسەر پێویستیی هاوکاریی هێزی سیاسیی عێراقی

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هاریکاری لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق.

هەردوولایەن  دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە. هەروەها جەختیشیان کرد لەسەر گرنگایەتیی بەهێزترکردنی هەوڵەکان و ڕێکخستنی ئەو هەوڵانە بۆ چوونەپێشەوە لە ڕێگای چاکسازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی هەموو گەلی عێراق. هەروەها لە دیدارەکەدا پێداگری کرا لە سەر پێویستیی هاوکاری و هەواهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان و یەکخستنی ڕوانگە و هەڵوێستەکان، بە لەبەرچاوگرتنی پرەنسیپی هاوبەشبوون وهەست بە بەرپرسیارێتی کردن بەرامبەر بە دیاریکردنی چارەنووسی پابەندییە یاساییەکانی دیکە.