مەسرور بارزانی: نامانەوێت ببینە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە/ پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i445858-مەسرور_بارزانی_نامانەوێت_ببینە_بەشێک_لە_ململانێکانی_ناوچەکە_پەیوەندیمان_لەگەڵ_ئیسرائیلدا_نیە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە ئەو هەرێمە نایەوێ تێوەگلاوی ململانێ و پێکدادانە ناوچەییەکان ببێ، پێی داگرت: هەموو هەوڵمان لەسەر ئەوە چڕ دەکەینەوە کە بەدور بین لە هەرچەشنە گرژیی و نائارامییەک.
(last modified 2026-08-08T14:23:49+00:00 )
ئاب 08, 2026 16:33 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی: نامانەوێت ببینە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە/ پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نیە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە ئەو هەرێمە نایەوێ تێوەگلاوی ململانێ و پێکدادانە ناوچەییەکان ببێ، پێی داگرت: هەموو هەوڵمان لەسەر ئەوە چڕ دەکەینەوە کە بەدور بین لە هەرچەشنە گرژیی و نائارامییەک.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها وتی: بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی هێزە فەرمییەکاندا، پشتگری بڕیاری حکومەتی عێراق دەکەین و هیچ لایەنێک گوشاری نەخستووینەسەر بەشداری شەڕ بین و نامانەوێ لایەنێکی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچە بین.

وتیشی: ئەوەی وا ئێمە پێوشوێنی دەگرین پاراستن و بەدوور گرتنی هەرێمە لە هەرچەشنە ململانێ و تێکهەڵچوونی سەربازیی.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها وتی کە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نیەو سیاسەتی دەرەوەیی لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیی دایە. 

وتیشی: لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی حەریر ئامادە نیە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە هەرێم پەیوەندیی باشی لەگەڵ دیمەشقدا هەیە کە خەریکە بەرەوپێش دەچێ و پەیوەندیی لەگەڵ تورکیاش زۆر باش و داڕێژراو لەسەر بنەمای هاوکاریی و هەماهەنگییە.