دەریاچەی رەنگینی بەرم ئەلوان
تشرینی دووهم 06, 2020 23:46 Asia/Tehran
دەریاچەی بەرم ئەلوان لە 40 کیلۆمەتریی شاری لیکەک و لە 80 کیلۆمەتریی باکووری رۆژاوای شارستانی کۆگیلوویە و بۆیرئەحمەد و لە بناری تەپۆلکە گەچینەکان ھەڵکەوتووە .
ئاوی ئەم دەریاچەیە چواروەرزە و بەرزاییەکەی لەسەر ئاستی دەریا دەگاتە 1100 میتر .
رووبەری ئەم گۆلە 15 ھیکتار و لانیکەمی قوڵایی ئاوەکەی 12 میتر و ئەوپەڕی 30 میترە .
لە نێو و دەورەبەری ئەم گۆلە چەندین جۆری زیندەوەری ئاوەژی و پەلەوەری ئاوی بۆ وێنە ماسی خۆرکە و قاز و مراوی دەژین .
بوونی دەوەن و داری سروشتی لە سەر تەپۆلکەکانی دەوربەر ، ھەوای سازگار و ئاسۆی دەگمەنی ئەم دەریاچەیە جوانیەکی تایبەتی داوە بەم سەیرانگەیە .
دەریاچەی بەرم ئەلوان لە ھەردوو وەرزی زستان و سەرەتای بەھاردا گەشتیار وەردەگرێ .