تشرینی یه‌که‌م 24, 2025 17:18 Asia/Tehran
  • تۆڕی شەمس: نزیکەی 100 کەس بەهۆی کڕینی دەنگ دەستگیرکراون

تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان راگەیاندووە نزیکەی 100 کەس بەهۆی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان لە عێراق دەستگیرکراون.

"هۆگر چەتۆ"، دەڵێت؛ ئەم جارانە دیاردەی کڕینی دەنگ زۆر بڵاوە و هەندێک لایەنی سیاسی بە بڕە پارەیەک دەنگی هاووڵاتییان دەکڕن. لەگەڵ ئەوەش، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن جەخت دەکاتەوە کە هیچ کەس ناتوانێت لە جیاتی کەسێکی تر دەنگ بدات. چەتۆ وتی تائێستا 1,110 پێشێلکاریی تۆمارکراون، زۆرترین لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، هەولێر، نەینەوا و سلێمانی. پێشێلکارییەکان زیاتر بە بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکومەت، گوتاری توند و ناوزڕاندن لە سۆشیاڵ میدیا دەربڕاوەتەوە. هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ی تشرینی یەکەمی 2025 ئەنجام دەدرێت، و زیاتر لە 7,000 بەربژار بۆ 329 کورسی دەکەونە ڕکابەریی و ململانێ.

سەرپەیڤ